گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی ’’بە هیلالی شیعییەوە’’ هەیە

ڕاپۆرتێك: لایەنێك هەیە ڕازی نییە و ئەگەری پێكدادان هەیە لە شنگال

2020.10.10 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: لایەنێك هەیە ڕازی نییە و ئەگەری پێكدادان هەیە لە شنگال

ناس کورد-

داود شێخ جوندی، نوێنەری شنكال لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، لە 2017 بەدواوە حەشدی شەعبی قەزاكە بەڕێوەدەبەن و لە ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێمدا ڕای ئەوان لەبەرچاو نەگیراوە کە لە شارەكە دەسەڵاتیان هەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم لێدوانەی جوندی لە ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا هاتووە، كە (10 تشرینی یەكەمی 2020) بڵاوكراوەتەوە و ئەوەشی وتووە کە ڕێککەوتنەکە کاریگەرى نەرێنى لێ دەکەوێتەوە، چونکە بەشدارى بەو لایەنانە نەکراوە کە لەناوچەکەن بۆ پێکهێنانى ئیدارە و دیاریکردنى بەرپرسەکان.

 

لاى خۆیەوە، سامان داود، ڕۆژنامەنوس کە بایەخ بە کاروبارى کەمەنەتەوەکان دەدات دەڵێت، ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن حەشدى شەعبییەوە ڕەت دەکرێتەوە کە لەناوچەکە باڵادەستە، چونکە ڕێککەوتنە لەلایەن ئاڕاستەى ئێرانەوە بە هەڕەشە دادەنرێت، دیاریکردنى قایمقمام لە پارتى و ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا گورزێک دەبێت بۆ ئەوان.

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە بڵاوکرایەوە  

 

لەبارەى جموجۆڵى چاوەڕوانکراوى حەشد بۆ رێگرى لە ڕێککەوتنەکە، سامان داود وتیشى، "هێزەکانى YPG کە سەر بە ئایدۆلۆژیاى پەکەکەیە و بەفەرمى سەر بە حەشدە، ڕێککەوتنەکە ڕەت دەکاتەوە، ڕەنگە بگاتە ئاستى جموجۆڵى سەربازى".

 

باسى لەوەشکردووە، حەشد هێزى سەرەکییە لە ناوچەکە، پێویستە هەماهەنگى لەگەڵدا بکرێت لەدیاریکردنى بەرپرسە نوێیەکاندا و پێناچێت سازش لەسەر دەستکەوتەکانى بکات، چونکە بوونى لەو ناوچەیە هیلالى شیعى دەپارێزێت کە ئێرانەوە درێژدەبێتەوە بۆ لوبنان و بە سوریا و عێراقدا تێدەپەڕێت.

 

زیاتر بخوێنەوە: ڕۆژنامەى فەرمى عێراق: ڕێککەوتنەکەى شنگال مێژووییە

 

هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا (9 تشرینى یەکەمى 2020) رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال و سەقامگیریی ناوچەکە.