ناس کورد-
سەرپەرشتیاری بەرهەمەکانی محەمەدی مەلا فایەقی شارەزوری ڕایگەیاند، دۆخى تەندروستى ئەو مامۆستا ئاینییە جێگیرە کە ماوەى هەفتەیەکە توشى نەخۆشی کۆرۆنا بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد محەمەد (10 تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "مامۆستا محەمەد هەشت ڕۆژە توشى کۆرۆنا بووە و لەئێستادا لەماڵەوەیە و چارەسەر وەردەگرێت".
وتیشى، "لەئێستادا دۆخى تەندروستى جێگیرە و نیشانەى پەتاکەى وەک تا و کۆکە و تەنگەنەفەسی نەماوە و هیچ کێشەیەکی نییە".
ئومێد محەمەد باسى لەوەشکرد، محەمەدی مەلا فایەقی شارەزوری لەو کاتەوە کە تووشى کۆرۆنا بووە یەکجار براوەتە نەخۆشخانە، ئەویش بۆ مەبەستى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى.
محەمەد فایەق سەعید له سالی 1971 له سلێمانی لهدایك بووه، بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له زانسته ئیسلامیهكاندا هیناوه، پاشان وهك مامۆستایهك وانهی زمانی عهرهبی و پهروهردی ئیسلامی وتووەتەوە، لهئێستادا وتاربێژی مزگهوتی حاجی عهباسی باراویه له گهرهكی قرگهی شاری سلێمانی.