گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەى موچەى مانگەکانی داهاتوو

2020.10.10 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە دارایی پەرلەمانەوە لەبارەى موچەى مانگەکانی داهاتوو

ناس کورد-

لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت موچەى مانگەکانی داهاتووی گەرەنتی کردووە و ئەو دواکەوتنەى مانگی ڕابردوو ڕوویدا چیتر دووبارە نابێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر (10 تشرینی یەكەمی 2020) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، دواى دڵنیاکردنەوەکانى مستەفا کازمى، موچەى چەند مانگى داهاتوو گەرەنتیکراوە و لەمەودوا دواناکەوێت.

 

وتیشى، "گەرەنتیکردنى موچە واتە سەقامگیریی ئابورى هەر خێزانێک چونکە نزیکەى هەشت ملیۆن خێزان بەشێوەى ڕاستەوخۆ سودمەندن لە موچە".

 

لەبارەى قەرزەوە، جەمال کۆچەر دەڵێت، وەزیرى دارایی مافى ئەوەى هەیە داواى قەرز بکات، بەڵام پەرلەمان ئامادە نییە رێگە بە قەرز بدات بەبێ چاکسازیی ڕاستەقینە.

 

رونیشیکردووەتەوە، وەزارەتى دارایی 15 ترلیۆن دینارى قەرزکردووە، ئێستا دەیەوێت 27 ترلیۆن قەرزبکات.

 

هەفتەى ڕابردوو موچەى فەرمانبەرانى عێراق دابەشکرا، دواى ماوەیەک لەدواکەوتنى، ئەوەش بەهۆى نەبوونى پارەى پێویستەوە.

 

پێشتر عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایی عێراق پرسی دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى بەستبووەوە بە ڕەزامەندى پەرلەمان بۆ ئەوەى حکومەت بتوانێت قەرز بکات.