گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ یەکلاکەرەوەیە بۆ چارەنوسى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق

2020.10.10 - 08:57
ئەمڕۆ یەکلاکەرەوەیە بۆ چارەنوسى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق

ناس کورد-

دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق بە یەکلاکەرەوە دادەنرێت بۆ بڕگەى 15ى تایبەت بة بازنەکان لە یاساى نوێی هەڵبژاردنەکاندا، ڕاوێژکارێکى سەرۆک وەزیرانیش تێپەڕاندنى یاساکە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بە مەرجى سەرەکى دەزانێت.

 

حوسێن هینداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندووە، پێویستە پەلە بکرێت لە تێپەڕاندنى یاساى نوێى هەڵبژاردنەکان وەک مەرجى سەرەکى بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

وتیشى، دەستکردن بە تۆمارکردنى بایۆمەترى دەنگدەران پێویستى بە چاوەڕوانى یاساکە یاخود یاساى بودجە و هەر ڕێوشوێنێکى ترى دەرەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان نییە، بودجەى تۆمارکردنى بایۆمەترى لەلایەن کۆمسیۆنەوە تەرخانکراوە.

 

ڕاوێژکارەکەى مستەفا کازمى پێشنیازى کردووە، بۆ زیادبوونى ژمارەى دەنگدەران کە بتوانرێت ڕۆژانە تۆمار بکرێت تیمە گەڕۆکەکان بەناو دامەزراوە فەرمیى و خزمەتگوزارییەکاندا بەگەڕبخرێن بۆ تۆمارکردنى هاوڵاتییان لەسەر خواستى خۆیان و کردنى کارتى بایۆمەترى بەیەکێک لە شوناسە فەرمییەکانى دەنگدەر وەکو پارێزبەندیەکى جێگر بەمەبەستى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە.

 

لەدوو هەفتەى ڕابردوودا پەرلەمانى عێراق دەنگیدا لەسەر میکانزیمى تایبەت بە دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن، بەڵام دەنگدانى تەواوەتى لەسەر یاساى هەڵبژاردن بۆ 10ى تشرینى یەکەم دواخست.

 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا گەیشتوونەتە نیمچە ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەى  فرە بازنەیى هەڵبژاردنەکان بچەسێت و نەگەڕێنەوە بۆ دواوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: خشتەی 24 بازنەكەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی كوردستان بڵاوكرایەوە

 

پێشتر غایب عەمیرى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى  سائیرون بە ڕۆژنامەکەى وتبوو، ئەو پیشنیازەى کە نزیکە لە جێبەجێکردنەوە و ڕەزامەندى زۆربەى حزبەکانى لەسەرە ئەوەیە کە هەر بازنەیەک سێ بۆ پێنج کورسى لەخۆ بگرێت، لەگەڵ پشتبەستن بە ژمارەى ژنان لە پەرلەمان.  

 

باسى لەوەشکردووە، هەروەها نیمچە ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنەکاندا هەیە بۆ ئەوەى هەموو عێراق نزیکەى 83 بازنەى هەڵبژاردن بێت.