گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى دارایی داواى تێکەڵکردنى سێ وەزارەت دەکات

2020.10.10 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی داواى تێکەڵکردنى سێ وەزارەت دەکات

ناس کورد-

لیژنەى دارایی و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق داواى تێکەڵکردنى هەرسێ وەزارەتەکانى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکاڵ دەکات لەچوارچێوەى یەک وەزارەتدا، بەهۆى ئەوەى بوون "بە دامەزراوەیەکى بەکاربەر".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، نەدا جەودەت، ئەندامى لیژنەکە ڕایگەیاندووە، چەندین هۆکار هەن لەپشت شکستى حکومەتەکان بۆ هەستانەوەى دۆخى ئابورى و گەشەپێدان، وەزارەتەکانى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکاڵ بوونەتە وەزارەتێکى بێبەرهەمى بەکاربەر، بۆیە پێویستە لەیەک وەزارەتدا کۆبکرێنەوە.

 

وتیشى، "داڕوخانى کەرتى ئابورى هۆکارەکەى نەبوونى ئیرادەیەکى نیشتیمانییە لاى دەسەڵاتداران و پشتبەستە بە هاوردەکردن، سەرەڕاى خراپى بەڕێوەبردن و گەندەڵى".

 

پیشتر مەنار زوبەیدى، شارەزاى ئابورى ڕایگەیاندبوو، قەبارەى مینحەى وەزارەت و پارێزگاکان زیاترە لە 940 ملیار دینارى مانگانە، چاوەڕوان دەکرێت لەمساڵدا بگاتە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار.

 

ئاماژەى بەوەشکردبووە، وەزارەتى پیشەسازى پلەى یەکەمى گرتووە و مینحەى مانگانەى دەگاتە زیاتر لە 83 ملیار دینار.