ناس کورد-
بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، حکومەتی ئیسپانیا باری لەناکاوی لە مەدریدی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و دەیەوێت دووبارە کەرەنتینە لەو شارە جێبەجێبکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سلڤادۆر ئیلا، وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "پێویستە چەند ڕێگایەک بگرینەبەر بۆ پارێزگاری کردنی لە تەندروستیی دانیشتوانی مەدرید، هەر لەو پێناوەشدا ئەو بڕیارە دراوە" .
بڕیارەکەی حکومەتی ئیسپانیا لەکاتێکدایە، بەشێك لە ھێزە ناوخۆییەکان بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنەکان دژی کەرەنتینەکردنن.
وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیزابیل دیاز ئیوسو، سەرۆکی ناوخۆی ناوچەی مەدرید بڕیاری داوە کە ھیچ نەکات و تا کۆتایی هەوڵبدات حکومەت ڕازی بکات کە ئەو ھەنگاوە نەنێن.
ئەوەش لەکاتێكدایەم تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی شەش هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ئیسپانیا تۆمارکراوە و 241 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.