ناس کورد-
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری پارێزگای هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
لەڕاگەیەندراوێکدا (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) فازڵ حاجی، وتەبیژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "کاتژمێر3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەریر - باسرمە لەبەرامبەر گوندی قاسمیە ئوتومبیلێکی جۆری تویوتا کۆرۆلا بەهۆی تیژرۆیی و خێرایی کۆنترۆڵی لەدەستدا و لەپاش دەرچونی لەشەقام مەودای نزیکەی 100 مەتر لەناو زەوی کشتوکالی رۆیشت و دواتر لەکەندێک هەلدێرا."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەئەنجامی روداوەکە بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکێش زۆر بەسەختی برینداربوو."
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت: "ئێمە هیچ کۆمێنت لەسەر روداوەکە نالێین بەتەنها پێتان دەلێین سەیرێکی وێنەکان بکەن، ئایا ئەو ئوتومبێلە دەناسنەوە ؟ ، ئایادەبێت خێرایی چەند بوبێت کەبوبێتە هۆی هەلوەشاندنەوەی ئەو ئوتومبێلە بەو شێوەیە؟."