گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتکردنی خوێندنی ڕاگەیاند

2020.10.09 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمی ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتکردنی خوێندنی ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی  بایۆتکردنی دەوامی خوێندنی ڕاگەیاند و داوا لەسەرجەم مامۆستایان دەکات پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن، دەشڵێت، خوێندنی ئەلکترۆنی خزمەتکردنە بە خوێندنگە ئەهلییەکان و بەشێکە لە پرۆسەی بە پارەکردنی خۆێندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی  (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: " لەگەڵ بەناو دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ی قۆناغی بنەڕەتی وەک مامۆستایانی ناڕازی پێمان باشە هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو:

 

1 ـ  وەزارەتی پەروەردە گوێی بۆ بۆچونی پسپۆران و خەمخۆران نەگرت و سوورە لەسەر بە ئەلکترۆنی کردنی خوێندن، کە پێمان وایە ئەم بڕیارە بە زیانی پرۆسەی پەروەردە تەواو دەبێت و تەنها بۆ خۆدزینەوەیە لە داواڕەواکانی مامۆستایان، هاوکات ئەم بڕیارە خزمەتکردنە بە خوێندنگە ئەهلییەکان و بەشێکە لە پرۆسەی بە پارەکردنی خۆێندن و دەبێتە هۆی زیاتر پەراوێزخستنی خوێندنی حکومی .

 

2 ـ بەداخەوە وەزارەتی پەروەردە و وەزیرەکەی بیر لە بینا و دار و بەرد و قەڵەم و دەفتەر دەکاتەوە، بەڵام مامۆستایان وەکو پێکهێنەری سەرەکی پەروەردە پشت گوێ دەخەن و گوێ بۆ داواڕەواکانیان ناگرن.

 

3 ـ وەزارەتی پەروەردە نایەوێ پرۆسەی پەروەردە بەشێوەیەکی تەندروست بەڕێوە بچێ، تەنها دەیەوێ لە ڕووی دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵێ دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆیمان هەیە، ئەگەر نا لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش بایکۆتێکی ڕانەگەیەنراو هەیە و زۆربەی قووتابیان و مامۆستایان پابەندی خوێندنی ئەلکترۆنی نابن و پەیڕەوی ناکەن .

 

4 ـ ئەگەر بەهۆکاری نەخۆشی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگاکان داخراون پێویستە خولەکانی پەیمانگاکان و خوێندنگە ئەهلییەکانیش دابخرێن .

 

5 ـ پشتیوانی هەڵوێستی ئەولقانەی یەکێتی مامۆستایان و ئەو بەڕێوەبەرانە دەکەین کە بڕیاری بایکۆتیان داوە، هیوادارین تا وەڵامدانەوەی داوا ڕەواکانی مامۆستایان لە لایەن دەسەڵاتەوە بەردەوام بن.

 

لە کۆتاییدا داواکارین لە سەرجەم مامۆستایان پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن، تا ئەوساتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی داواکاری مامۆستایان دەدەنەوە .

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەرەردەی هەرێم (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "رۆژی شەممە ، 10 ی 10 ی 2020 ، دەستپێکی دەوامی فەرمییە بۆ قوتابیانی قۆناغی  یەکەم و دووەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل ، هەروەها دەستپێکی خوێندنی ئەلیکترۆنییە بۆ قۆناغی سێیەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی".   

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قۆناغی ۱ و ۲ ی بنەڕەتی لەگشت قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ماسک و دووری دیاریکراوی نێوان قوتابیان  دەوام دەستپێدەکەن.   

  

سەبارەت بە قۆناغەکانى تر ئاماژە بەوە کراوە، قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی.   

  

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قوتابیان ئەو کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی یەی کە لە قوتابخانە وەریانگرتووە یان پێیان دەدرێت بەکاری دەهێنن بۆ بینینی وانەکانیان.