گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران بۆ ڕزگارکردنی خۆی بەرەو چین هەنگاو دەنێت

2020.10.09 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بۆ ڕزگارکردنی خۆی بەرەو چین هەنگاو دەنێت

ناس کورد-

بۆ قەرەبووکردنەوەی بارودۆخى سەختى دارایی ئێران لەژێر  سزا سەپێنراوەکانى ئەمریکادا، تاران بەرەو هاوبەشیکردن لەگەڵ پەکین دا هەنگاو دەنێت و ئەو هەنگاوانەش لەلایەن ڕۆحانییەوە بەهەنگاوێکى مەزن ناو دەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەسەرەتاى ئەم مانگە حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، چەند مانگێکە  هەوڵێکى ئێرانى چینى هەیە بۆ ئەوەى بگەنە هاوبەشێکردنێکى ستراتیژى لەبوارى بازرگانیدا و ماوەکەشى بۆ 25 ساڵ بێت، سەرۆکى ئێران لەوە زیاتر  نەچووە وردەکارى زیاترى هەوڵە بازرگانیەکەى وڵاتەکەى لەگەڵ چینەوە.

 

ماڵپەڕی "حوڕە"ی ئەمریکی بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی گۆڤارى ( ذا إيكونوميست ) ئەوەى ئاشکرا کردووە، کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانى چین ئەوانە دەگرێتەوە کە لەبوارەکانى ڕێگاوبان و بەندەر و پەیوەندییەکان و وزەى ئەتۆمیدا کار دەکەن و لەبەرامبەریشدا پەکین بەشێک بۆ یەکلاکردنەوەى بەرهەمە نەوتیەکانى ئێران تەرخاندەکات.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پڕۆژەکانى ژێرخانى چینى کە دەبرێنە ئێران دروستکردنى کەمەربەند و ڕیگاوبانەکان خاڵێکى تێپەڕ لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا و خۆرهەڵاتى ناوەڕاستتدا پێکدەهێنن و دەنگۆى ئەوەش هەیە لەبەرامبەریشدا تاران دەستبەردارى دوورگەى کیش دەبێت کە ناوچەیەکە بۆ بازرگانى ئازاد لەکەنداودا، بەڵام ئێران ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

 

سزا سەپێنراوەکانى ئەمریکا لەساڵى 2018  داهاتى نەوتى ئێرانى گەیاندە نزمترین ئاست کە لە ساڵى هەشتاکانەوە ڕووی لەو وڵاتە نەکردووە، سەربارى داکشانى ئابوورى توند بەڕێژەى 7.6% لەساڵى ڕابردوودا و داڕمانی دراوەکەى لەبەرامبەر دۆلار و چەندین قەیرانى دارایى تر بۆ ئەو وڵاتە خوڵقاند.

 

هەنگاونان بەرەو چین لەلایەن ئێرانەوە، لەکاتێکدایە، لەئێستادا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین لەوپەڕی خراپیدایە و بە دوو وڵاتی نەیاری یەکتر دادەنرێن.