ناس کورد-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە نوسراوێکدا رایگەیاند، پێویستە ئەو کەسانەی داواكاریی خوێندنی باڵایان پێشكەشكردووە و لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان یان عێراق فەرمانبەرن، مۆڵەتی خوێندن وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا كە وێنەیەكی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە: "بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن، نابێت فەرمانی کارگێڕیی دەستبەکاربوون لە خوێندن بۆ وەرگیراوەکان لەلایەن زانکۆکانەوە دەربکرێت."
جەختیشیکردووەتەوە: " ئەوانەی داوایان پێشكەشكردووە، ئەگەر مۆڵەتەكە نەبەن، لە هەر قۆناغێکی خوێندنەکەدا بن سڕینەوەی ناویان بۆ دەکرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی یەك ساڵە و ماستەر و دكتۆرا، پێش دەستکردن بە خوێندن، دەستەبەری دارایی بەرن.