گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەئاماژەیەکی ئەمریکا لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژوویی تۆمارکرد

2020.10.09 - 16:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەئاماژەیەکی ئەمریکا لیرەی تورکی داڕمانێکی مێژوویی تۆمارکرد

ناس كورد-

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ بەردەوامە و دابەزینەکە بە جۆرێکە کە لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوودا ئەو دراوە شتى واى بەخۆیەوە نەبینیوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیرەی تورکی (9ی تشرینی یەکەمی 2020) بەشێوەیەکی میژوویی بەهاکەی لەدەستدا بەجۆرێک ئەمڕۆ بەهای هەر دۆلارێک 7.89 لیرە بوو.

 

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مەترسی لەسەپاندنی سزاکانی ئەمریکا، ئاڵۆزییەکان ناوچەی قەوقاز وململانێیەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی دراوی ئەو وڵاتە بەو شێوەیە بەهاکەی لەدەست بدات.

 

 لەماوەی رابردوودا و بەتایبەتیش دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی تورکیا دەستکاریی سوود و باجی سەر ئاڵوگۆڕی دراوی کرد، نرخی دۆلار بەرامبەر لیرە بەشێوەیەکی کاتی دابەزی. ئەوکاتە بەهای هەر دۆلارێک 7.66 لیرە بوو. بەڵام (6ی تشرینی یەکەمی 2020) بەهای دۆلار بۆ 7.80 لیرەی تورکی بەرزبووەوە.

 

شارەزیانی ئابووری پێیانوایە دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردن وتاقیکردنەوەی سیستمی دژە مووشەکی S400 کە تورکیا لە روسیای کڕیوە. ئەمەش هاوپەیمانی ناتۆی نیگەران کردووە، بۆیە شرۆڤەکاران پێشبینی زیاتری بێ بەهابوونی لیرەی تورکی دەکەن.

 

دیسمۆند لاكمان، سەرۆکی پێشووی جێبەجێکاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی  لەو باریەوە رایگه‌یاند "کۆمپانیا و بانکە تورکییەکان بەم زووانە تووشی کێشە دەبن کە نزیکەی 300 ملیار دۆلار قەرز ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازی ئابووری و دراوی ئەو وڵاتەوه‌".