ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3214 توشبووى نوێ تۆمارکراوون و 4282 توشبوو چاکبوونەتەوە و 52 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا لەنێو شارەکانى هەرێمى کوردستان پارێزگاى دهۆک زۆرترین ڕێژەى توشبوون و چاکبوون و گیانلەدەستدانى تۆمارکرد، بەجۆرێک لەو پارێزگایەدا و لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 333 توشبووى نوێ تۆمارکراوون و 296 توشبوو چاکبوونەتەوە و هەروەها 8 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.