گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى خۆکوشتنى بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی کۆری لەقەزای فاو [وێنە و ڤیدیۆ]

2020.10.09 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى خۆکوشتنى بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی کۆری لەقەزای فاو [وێنە و ڤیدیۆ]

ناس کورد-

گرتە ڤیدیۆیەکی دزە پێکراو کە بە کامێرای مۆبایل گیراوە تەرمی بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیا کۆرییە دەردەخات کە ئەمڕۆ بە هەڵواسراوی لەبارەگای کۆمپانیاکە لە قەزای فاوی سەر پارێزگای بەسرە دۆزرایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

باراک شڵ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای (دایۆ)ی  کۆری (9ی تشرینی یەکەمی 2020) لە  بارەگای کۆمپانیاکە لە قەزای فاوی سەر بە پارێزگای بەسرە بە خنکاوی دۆزرایەوە.

 

 بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی خۆجێیی قەزای فاو،" شڵ خۆی کوشتووە وبە هەڵواسراوی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە بارەگای کۆمپانیاکە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە".

 

 بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە و وێنانەی کە دەست ناس کورد کەوتووە "هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی فریاگوزاری پزیشکی پشکنین بۆ تەرمی بەڕێوەبەری کۆمپانیا کۆرییەکە دەکەن لەشوێنی حەوانەوەی خۆی لە بارەگای کۆمپانیاکە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو لەڕێگەی تەلێکی کارەباوە خۆی خنکاندووە".