گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێكی كتوپڕ لە ئیدارەی تڕەمپەوە بۆ سەر توركیا

2020.10.09 - 13:03
هێرشێكی كتوپڕ لە ئیدارەی تڕەمپەوە بۆ سەر توركیا

ناس کورد-

سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی سەرکۆنەی ئۆپڕاسیونە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیاى کرد بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان وحاڵەتی ناکاوی نیشتیمانی درێژ کردەوە وتورکیاشی بەرپرسیارکرد لەڕودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو لەو ناوچەیەدا .

 

 کۆشکی سپی (9ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیەندراوێکی دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووه"ئەو ئۆپڕاسیۆنە  سەربازییەی کە تورکیا لە ئێستادا ئەنجامیداوە  بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەوهەوڵانەی کە  بەردەوامن بۆ بنبڕکردنی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە و لە هەمانکاتیشدا ژیانی هاووڵاتیانی سیڤیل و بەرقەرارکردنی ئاسایش وئاشتی لە و ناوچەیەدا  دووچاری مەترسی دەکاتەوە".  

 

 بەگوێرەی  ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکی سپی ترەمپ وتوشیەتی"پڕۆسە سەربازییەکانی تورکیا لە ڕۆژئاواى کوردستان بووەتە هۆکاری دروستکردنی هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوی ئەمریکا".