گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا هەڵوێستی حكومەتی كازمی لەبارەی ڕێككەوتنی گشتگیر لەگەڵ هەرێم

2020.10.09 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
دوا هەڵوێستی حكومەتی كازمی لەبارەی ڕێككەوتنی گشتگیر لەگەڵ هەرێم

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەكی نزیك لەسەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت دەكەنەوە رێككەوتنی كازمی لەگەڵ هەرێم بەبێ رادەستكردنی تەواوەتی نەوت كازمی دەخاتە بەردەم ڕقی شەقامی عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەم سەرچاوانە كە قسەیان بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوستی لەندەنی كردووە (9 ى تشرینی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكەن رێككەوتن لەگەڵ هەرێم لە ئێستادا بارگرانی دارایی زۆر بۆ حكومەتی ناوەندی دروست دەكات لەكاتێكدا خۆی لەقەیراندایە و بۆ یەكەمجار لەم مانگەدا دوو هەفتە مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە.

 

سەرچاوەكانی نزیك لە كازمی ئەوەش دەڵێن "هیچ سەرۆك حكومەتێك لەعێراق ناتوانێت بەبێ ڕادەستكردنی نەوت و پێداچوونەوە بەگرێبەستەكانی هەرێم لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی گشتگیردا قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم لە ئەستۆ بگرێت".

 

بەگوێرەى  راپۆرتی رۆژنامەكە سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح بەهەماهەنگى لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەهەوڵی نزیك كردنەوەی دیدگاكانی نێوان هەردوولایە بۆ چارەسەركردنی كێشە كەڵەكە بووەكانی 10 ساڵی ڕابردوو بەگوێرەى یاسای بەركار و بڕگەو مادەكانی دەستوری عێراق.