ناس کورد-
ئەندازیارێکى کشتوکاڵى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى هەڵەبجە سێ ڕێنمایى بۆ باخەوانان خستەڕو و بەپێویستیزانى باخەوانان ئەو سێ ڕێنماییە لە وەرزى پایزدا فەرامۆش نەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد ئەحمەد، ئەندازیاری کشتوکاڵی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند :"باخەوانان پێویستە لە وەرزی پایزدا ئەم سێ خاڵە گرنگەی خوارەوە ئەنجام بدەن لە باخەکانیاندا:
١- کۆکردنەوەی پاشماوەی ميوەی خراپ بوو گەڵا و پاشان لەناوبردنیان.
٢- ئاودان بەردەوام بێت تاوەکو٥٠٪ی گەڵا دەوەرێت.
٣- دەست مەکەن بە هەڵپاچين تاوەکو٨٠-٩٠٪ی گەڵا هەڵدەوەرێت.