ناس کورد-
تەرمى شێخ سالار شێخ مەحمودى حەفید لەشارى سلێمانى و لە مزگەوتى گەورەى ئەو شارە لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
(9ى تشرینى یەکەمى 2020) تەرمى کۆچکردوو شێخ سالارى حەفید لە وڵاتى تورکیاوە گەیشتەوە هەرێمى کوردستان و لە ڕێوڕەسمێکدا لە مزگەوتى گەورەى شارى سلێمانى بەخاکسپێردرا.
پێشترمامۆستا ماجدی حه‌فید رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین (هه‌ینی) ته‌رمی كۆچكردوو شێخ سالاری حه‌فید له‌توركیاوه بگاته‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی له‌ته‌نیش مه‌نزڵگه‌ی خوالێخۆشبوو كاك ئه‌حمه‌دی شێخ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو به‌خاك بسپێردرێت".
مامۆستا ماجد ڕەتیکردەوە شێخ سالار بە کۆرۆنا کۆچى دوایى کردبێت و جەختیکردەوە "نەخۆشى دیکەى هەبووە" و ئاماژەى بەوە کرد کە لەمەراسیمەکەدا پابەنددەبن بەڕینماییە تەندروستییەکان و هەروەها پرسەى بۆ دانانێن.