گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەگەری بەشداریكردن لە لیستی كازمی قسە دەكات

2020.10.09 - 10:34
كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەگەری بەشداریكردن لە لیستی كازمی قسە دەكات

ناس کورد-

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر خەڵکى تربەشداریکردن لە لیستەکەى کازمى بەر ئێمە ناکەوێت.

 

لەمیانەى وەڵامدانەوەى کۆمێنتى هاووڵاتییەک بۆ پۆستێکى سەبارەت بە سەردانیکردنى شاندێکى کۆمەڵ بە سەرۆکایەتى عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵ بۆ بەغدا و دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان و یەکێک لە ئەندامانى شاندەکە رایگەیاند " لەبەر خەڵکى تربەشداریکردن لە لیستەکەى کازمى بەر ئێمە ناکەوێت".

 

لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا شاندێکى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان بە سەرۆکایەتى عەلى باپیر، ئەمیرى کۆمەڵ سەردانى بەغدایان کرد و لەگەڵ هەریەک لە مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق و چەند بەرپرسێکى ترى عێراق کۆبوونەوە.

لەگەڵ دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەلایەن سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە، قسەیەکى زۆر لەبارەى دروستکردنى لیست لەلایەن مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا لەئارادایە و لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوى کردەوە،  وا دیارە كازمی پرۆژەیەكی سیاسی هەیە و خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی 2021 ئامادە دەكات، بەتایبەت پاش ئەوەی بەهەموو توانایەكی ئەیەوێ بەرامبەر پەلكێشانی زۆر گروپە چەكدارەكان بوەستێتەوە. 

 

ئاژانسەكە لە راپۆرتێكیدا (30ى ئەیلولی 2020)، لە زاری هەندێك پەرلەمانتار و بەرپرسی حیزبە عێراقییەكانەوە جەخت لەوە دەكاتەوە كە ڕاوێژكارەكانی سەرۆكوەزیران بەدوای كاندید و پاڵێوراودا دەگەڕێن بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 2021 بەهیوای ئەوەی كازمی ویلایەتێكی تری حوكمڕانی بباتەوە.