گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتۆن وادەی بەردەستبوونی ڤاکسینى دژە کۆرۆناى دیاریکرد

2020.10.09 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتۆن وادەی بەردەستبوونی ڤاکسینى دژە کۆرۆناى دیاریکرد

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى ئەمریکا وادەى بەردەستبوونى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى لە وڵاتەکەى دیاریکرد و ئاماژەى بەوە کرد بڕی بەرهەمی بەدەستهاتوو دەتوانێت هەموو پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی ئەمریکا لەو ڤاکسینە دابین بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەلیکس ئازار، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا، لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەنێوان مانگی ئادار و نیسانی داهاتوودا لە وڵاتەکەیان بەردەست دەبێت. 

 

وتیشى "بریارە تاکۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 100 ملیۆن ئەمپۆلی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەردەست بخەین، ئەو گوژمەیەش لەئێستادا دەتوانێت پێدوایستی ئەو کەسانە پڕبکاتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ژیانیان لەمەترسیدایە".

 

وەزیرى تەندروستى ئەمریکا ئاماژەى بەوەش کرد "دەیان هەزار ئەمپۆلی دەرمانی (ڕیجینیرۆن) کە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت لەوەرزی پایزی ئەمساڵدا ئامادە دەبێت، تەنها ئەوە ماوە ڕێپێدان وەربگرێت لەلایەن دەستەی خۆارک و دەرمانی ئەمریکاوە".

 

لەئێستادا زیاتر لەحەوت ملیۆن هاووڵاتی ئەمریکی توشی پەتای کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 200 هەزار کەسی تریش لەو وڵاتە بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.