گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵينەوەيەك قەبارەى كارەساتى ژينگەيى ئاشكرا دەكات.. چى لە زەرياكاندا دەگوزەرێت؟

2020.10.08 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەك قەبارەى كارەساتى ژينگەيى ئاشكرا دەكات.. چى لە زەرياكاندا دەگوزەرێت؟

ناس کورد-

بەپێ لێكۆڵينەوەيەكى نوێى ئوسترالى ساڵانە مليۆنان تۆن پلاستيك دەخرێتە ناو قوڵايەتى زەرياكان و ئەوەش مەترسيەكى گەورەى لەسەر بونەوەرەكانى ناو ئەو زەريايانە دروستكردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى زانستى نيشتمانى ئوستراليا لە ڕاپۆرتێكدا كە لە ڕۆژنامەى "نيويۆرك تايمز" بڵاوكراوەتەوە ئاشكرايكردووە، هەموو ساڵێك 9.25 بۆ 15.87 مليۆن تۆن پلاستيكى ورد كە لەنێوان پێنج ميلليمەتر بۆ مايكرۆمەترێك دەبن دەكرێتە ناو زەرياكانەوە.

 

لاى خۆيەوە دينيس هاردستى سەرۆكى تيمى لێكۆڵينەوەكە باسى لەوەكردوە، پاشماوە پلاستيكيەكان لەناو زەرياكاندا هەڵدەوەشێن و شيدەبنەوە و دەگۆڕدرێن بۆ پارچەى ورد، ئەو پارچانەش لەژێر زەرياكاندا مەترسى گەورە لەسەر ماسيەكان دروستدەكەن، سەرەڕاى ئەوەش ئەو ماسيانە دەبنە خۆراكى مرۆڤ.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، پێويستە ڕێوشوێنى بەپەلە بگيردرێتە بەر بۆ دۆزينەوەى چارەسەرى پيسبونى زەريا و دەرياكان كە كاريگەرى گەورەى لەسەر سيستمى ژينگەيى و تەندروستى مرۆڤ و سامانى ئاژەڵەكان هەيە بەبێ گومان.


تەئكيديشى كردوەتەوە، ئامانجى ئەو لێكۆڵينەوەيە بۆ زانينى قەبارەى كێشەكە و دانانى پێودانگە بۆى، ئەوەش يەكەمجارە ئەو ئەنجامە بەدەستبێت.