ناس کورد-
وەزرەتى دارايى عێراق ئاشكرايكرد، ڕۆژى يەكشەممە دابەشكردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت دەستپێدەكاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى دارايى عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە (8ى تشرينى يەكەمى 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردووەتەوە، ڕۆژى يەكشەممەى داهاتوو پارە بۆ دابەشكردنى موچەى فەرمانگەكانى ترى دەوڵەت دابين دەكرێت.
ئەوەش هاتووە، هەوڵەكان خراونەتە گەڕ بۆ تەواوكردنى دابەشكردنى موچەى سەرجەم بەڕێوەبەرايەتيەكانى دەوڵەت و سەرجەم پارێزگاكان.
دواى دواكەوتن و دابەشنەكردنى موچە بۆ ماوەى زياتر لە 45 ڕۆژ، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا حكومەتى عێراق دەستى كرد بە دابەشكردنى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت.