گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم تیرۆرکردنی بەرپرسێکیی ڕاگەیاند

2020.10.08 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم تیرۆرکردنی بەرپرسێکیی ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، تیرۆرکردنی بەرپرسی ئاسایشی گومرگی سەرزێری لەدەڤەری بەرواری باڵا ڕاگەیاند و دەشڵێت، ماوەیەک پێش ئێستا هەڕەشەی لێکرابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا (پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە داخێکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەممە، کاتژمێر 5:30 خولەک، غازی ساڵح ئالیخان، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی سەرزێری لە دەڤەری بەرواری بالا، لە گوندی بیگداودا بە دەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەرپرسەی ئاسایش ماوەیەک بوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ ئاڕاستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی ئەو بەرپرسەی ئاسایش جەختیشیکردووەتەوە: " ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین."