گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سودێکی دیکەی گرنگی خواردنی سیر بزانە

2020.10.08 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
سودێکی دیکەی گرنگی خواردنی سیر بزانە

ناس کورد-

پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، خواردنی جگە لەوەی فشاری خوێن دادەبەزێنێت، چەوری کۆلیسترۆڵیش دەهێنێتەخوارەوە، دەشڵێت، بەڵام ئەو کەسانەی کە خوێنیان ڕوونە نابێت سیر بخۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.هێمن مەحمود عومەر، پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم (پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە: "زۆربەی خەڵک باوەڕیان وایە کە سـیـر یارمەتی دابەزاندنی بەرزە فشاری خوێن _ زەخت دەدات، هەروەها بەرگریی لەش بەهێز دەکات، لە ڕاستیدا توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سـیـر دەتوانێت کەمێکیش چەوری کۆلیسترۆڵ بێنێتە خوارەوە، بۆ زۆربەی خەڵک سەلامەتە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەندێک کەس هەن کە نابێت سیر بخۆن، لەبەرئەوەی سـیـر خوێن ڕوون دەکاتەوە، بۆیە مەترسی تووشبوون بە خوێن بەربوون زیاتر دەکات لەو کەسانەدا کە خوێنیان ڕوونە، یاخود دەرمانی خوێن ڕوونکردنەوە بەکاردەهێنن، وەکو ئەسپرین و پلاڤکس. "