گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری ’’پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە’’ ئاشکرادەکات

2020.10.08 - 20:28
ناس کورد وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری ’’پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە’’ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگەی بۆ ساڵی 2017 دەرکرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیارەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

 

لە بەرواری 23ی ئابی 2020، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆساڵی (2017) جێبەجێکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە.

 

لەوبارەیەوە، (پێنجشەممە 8ی تشترینی یەکەمی 2020) سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ناس کوردی وت: "وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم دۆسییەکانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی کارەکانی خۆیەتی لەوبارەیەوە."

 

وتیشی: "لە دوو هەفتەی داهاتوودا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات و لەدوای واژووکردنی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بڕیارەکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكڕد، بەشێک لە ئەفسەرانی ساڵی (2016)ش کە پلەکانیان بۆ نەگەڕاوەوەتەوە، ئەوانیش بە لیستێکی جیاواز ناوەکانیان نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و پلەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.

 

لەدوای شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی لەهەرێم، پلەبەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەستاوە.