ناس کورد-
لەنێوان 9ى سەفەر بۆ 20ى سەفەرى ساڵى 1442ى كۆچى، واتە ئەمساڵ، ژمارەى ئەو كەسانەى لە مەراسيمەكانى چلە بەشداريان كردووە گەيشتووەتە زياتر لە 14 مليۆن و 500 هەزار كەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ناس کورد کەوتووە، مەزارگەی عەباسی ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو سەردانيكەرانەى كە سەرژمێرى كراون بەشێوەى ئەلكترۆنى لە هەر پێنج دەروازە سەرەكيەكەى (بەغداد - كەربەلا)، (نەجەف - كەربەلا)، (حسێنييە - كەربەلا) و (الحر - كەربەلا) گەيشتووەتە 14 مليۆن و 553 هەزار و 308 كەس.
رونيشكراوەتەوە، ئەوەش لەماوەى نێوان 9ى سەفەر بۆ 20ى سەفەرى ساڵى 1442 ى كۆچى ئەو ژمارەيە تۆمار كراوە.
باس لەوەشكراوە، هەروەها ژمارەى ساڵى ڕابردوو "1441"ى كۆچى، 15 مليۆن و 229 هەزار و 955 سەردانيكەر بووە و ساڵى پێشتریش 15 مليۆن و 322 هەزار و 949 كەس بووە، پێشووتریش 13 مليۆن و 874 هەزار و 818 سەردانيكەر بوون.