ناس کورد-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دیبلۆمی باڵای دواخست.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بەرواری (8ی تشرینی یەکەمی 2020) لەسەرە، پرۆسەی خۆتۆمارکردن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگیراوانی دیبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان درێژدەکرێتەوە تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕێکەوتی 22ی تشرینی یەکەمی 2020.
ئاماژە بەوەشكراوە. هەروەها ڕێکەوتی دەستپێکردن بە خوێندنی دبلۆمی یەک ساڵەی ئەکادیمی و ماستەر و دکتۆرا بۆ سآلی خوێندنی (2020-2021) دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 25ی تشرینی یەکەمی 2020.