گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد ڕەزا شەجەریان کۆچی دوایی کرد

2020.10.08 - 16:22
محەمەد ڕەزا شەجەریان کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

ئاژانسی "سەدا و سیمای" ئێران و زۆرینەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، هونەرمەندی بەناوبانگ، محەمەد ڕەزا شەجەریان کۆچی دوایی کرد.

 

بەگوێرەی سەدا و سیما، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2020، محەمەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بەناوبانگی ئێران و جیهان، لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

 

شەجەریان  لەچەند مانگی ڕابردوودا، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە، چەند جارێک باری تەندروستیی تێکچوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە، کۆتاجاریش سێ ڕۆژ لەمەوبەر بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەی "جەم" و خرایەژێر چاودێری چڕەوە.

 

شەجەریان لە 23ی ئەیلوولی 1940 لە مەشهەد لەدایکبووە، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندانی مێژووی ئێران دادەنرێت و بە مامۆستای گۆرانیی کلاسیکی ناسرابوو.