گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کڕینى جۆرە گۆشتێک هۆشدارى دەدرێتە هاووڵاتیان

2020.10.08 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
لە کڕینى جۆرە گۆشتێک هۆشدارى دەدرێتە هاووڵاتیان

ناس كورد-

بەهۆی سەربڕینیان بەشێوەیەكی نایاسایی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر ژمارەیەك ئاژەڵدا گرت و رەوانەی ڤێتێرنه‌ری شارەكەیان كردن بۆ له‌ناوبردن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتدا، رایگه‌یاندوە: لە دوو رۆژی رابردودا لیژنەكانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەك ئاژەڵی سەربڕاودا گرتوە كە به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ شه‌قامه‌كانی هه‌واری شار و ناوچه‌ی تانجه‌رۆی‌ شاری سلێمانی سه‌ربڕدرابوون و گۆشتەكەیان لەسەر شەقامەكان فرۆشراوە.

 

راشیگه‌یاند "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ نه‌كراوه‌، شوێنی سه‌ربڕین و فڕۆشتنه‌كه‌شیان مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه"‌.

 

داواشی لە هاووڵاتیان كرد بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره‌ گۆشته‌ نه‌كڕن.

 

ئاماژه‌ی بەوەشدا، ئاژه‌ڵه‌ سەر‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشەیە‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ له‌ناوده‌برێن.