گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەسایەتییەکی دیار لە تەنیشت حاجی کاک ئەحمەد دەنێژرێت

2020.10.08 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
کەسایەتییەکی دیار لە تەنیشت حاجی کاک ئەحمەد دەنێژرێت

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ (9ى تشرینى یەکەمى 2020) تەرمى کۆچکردوو شێخ سالارى حەفید لە وڵاتى تورکیاوە بگاتەوە هەرێمى کوردستان و لە ڕێوڕەسمێکدا لە مزگەوتى گەورەى شارى سلێمانى بەخاک بسپێردرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مامۆستا ماجدی حه‌فید رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ (هه‌ینی) ته‌رمی كۆچكردوو شێخ سالاری حه‌فید له‌توركیاوه‌ بگاته‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان و له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی له‌ته‌نیش مه‌نزڵگه‌ی خوالێخۆشبوو كاك ئه‌حمه‌دی شێخ دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو به‌خاك بسپێردرێت".

 

مامۆستا ماجد ڕەتیکردەوە شێخ سالار بە کۆرۆنا کۆچى دوایى کردبێت و جەختیکردەوە "نەخۆشى دیکەى هەبووە" و ئاماژەى بەوە کرد کە لەمەراسیمەکەدا پابەنددەبن بەڕینماییە تەندروستییەکان و هەروەها پرسەى بۆ دانانێن.