گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى ناوخۆ 

2020.10.08 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى ناوخۆ 

ناس کورد- 

بانکى ڕافیدەینى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد دەستکراوە بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى و چەند فەرمانگەیەکى تر. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانکى ڕافیدەینى عێراق (8ى تشرینى یەکەمى 2020) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەمەبەستى تەواوکردنى پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوول، بانکەکەیان و لقەکانى پشووى ئەمڕۆى خۆیان هەڵوەشاندۆتەوە و دەستیانکردووە بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى و چەند فەرمانگەیەکى تر. 

 

ئاماژە بەوەش کراوە، بەفەرمانى وەزیرى دارایى و بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرى گشتى بانکەکە لقەکانى بانکى ڕافیدەین لە بەغدا و پارێزگاکانى تر کراوەن بەمەبەستى دابەشکردنى موچە بەسەر  فەرمانبەراندا.

 

پێشتر وەزارەتى دارایى عێراق ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوولى 2020ى فەرمانبەران بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە (7ى تشرینى یەکەمى 2020) بەشێکى زۆر لە وەزارەت و فەرمانگەکان مووچەیان وەرگرتووە.   

  

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دارایی عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، میکانزمی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆران ڕاگەیەندراوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە "( 7ی تشرینی یەکەمی 2020)  بەشێکی زۆری وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی حکومەت تەمویلیان ڕەوانە کراوە بەمەبەستی پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانیان".  

  

هاوکات هەردوو بانکى ڕەشید و ڕافیدەین لە دوو ڕاگەیەندراوى جیاوازدا پشوى (پێنجشەممە)ى بانکەکانیان هەڵوەشاندەوە و داوایان لە لقەکانیان کرد کە دەوام بکەن بۆ بەردەوامبوون لە دابەشکردنى مووچە.