گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیدارەی ترەمپ سزای نوێ بەسەر سەرجەم بانكە ئێرانییەكاندا دەسەپێنێت

2020.10.08 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەی ترەمپ سزای نوێ بەسەر سەرجەم بانكە ئێرانییەكاندا دەسەپێنێت

ناس کورد- 

کۆشکى سپى ئەمریکا پاکێجێکى نوێى سزاکانى ئامادە کردووە کە بەسەر کەرتى ئابورى ئێراندا دەیسپەێنێت و بەو کارەش دەیەوێت ئێران لەسیستمى دراوى جیهانى داببڕێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە لە حزبى کۆمارییەکانى ئەمریکا (8ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، ئەمریکا کارى بۆ ئامادەکردنى پاکێجێکى نوێى سزاکان  کردووە بەمەبەستى سەپاندنى بەسەر کەرتى ئابورى ئێراندا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەمریکا هەوڵى دابڕاندانى ئێران دەدات لەسیستمى دراوى جیهانی و پێشتر لەڕێگەى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیەوە ویستى دوبارە سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێنێت بەڵام ئەو داواکارییە کۆدەنگى لەسەر دروست نەبوو.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەهەفتەى ڕابردوودا بەهاى دراوى ئێرانى جارێکى تر داڕمانى زیاترى کرد و 100 دۆلارى ئەمریکى گەیشتە زیاتر لە 3 ملیۆن تمەنى ئێرانى و لەئەگەرى سەپاندنى سزا ئابورییە نوێیەکانیشدا پێشبینى دەکرێت دراوى ئێرانى زیانى زیاترى بەربکەوێت.