گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنیی زاڵبوونى تڕەمپ بەسەر کۆرۆنادا بەخێرایی ئاشکرا بوو

2020.10.08 - 09:46
نهێنیی زاڵبوونى تڕەمپ بەسەر کۆرۆنادا بەخێرایی ئاشکرا بوو

ناس کورد- 

ڕوداوى توشبوونى دۆناڵد تڕەمپ و هاوسەرەکەى بەڤایرۆسى کۆرۆنا و جێهێشتنى نەخۆشخانە و دەرکەوتنى لەکۆشکى سپى بێ دەمامک تا ئێستاش یەکێکە لەهەواڵە گەرمەکان و میدیایەکى ئەمریکاش نهێنیەکانى زاڵبونى تڕەمپ بەسەر ڤایرۆسەکەدا لەماوەى چەند ڕۆژێکدا، ئاشکرا کرد.

 

تۆڕى هەواڵى (سى ئێن ئێن)ى ئەمریکى لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە، بڵاوى کردەوە، لەکاتى داخڵکردنى دۆناڵد تڕەمپ لە ڕۆژى هەینى ڕابردوودا لەنەخۆشخانە دووچارى بەرزبونەوەى پلەکانى گەرماى لەشى بووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چارەسەرێکى ئەزموونى لە تەنە دژە دەستکردەکانى پێدراوە بۆ یارمەتیدانى لە بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تڕەمپ نزیکەى  8 گرام لە چارەسەرێکى پێدراوە کە لەلایەن کۆمپانیاى ڕیجێنیریینەوە دروستکراوە و  لەکاتى تاقیکردنەوەى کلینیکدا ئەو دەرمانە ئەنجامى باشى بەدەستهێناوە و ئەو ئەمپۆلانەش لەتڕەمپ دراون لەکاتى نەخۆشیەکەیدا سەرکەوتوو بووە.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە کە کەسەرۆکى ئەمریکا بەشێوەیەکى ڕۆژانە پێکهاتەى مادەى زەنک و ڤیتامین D هەروەها دەرمانى ئەسپرین بەکاردەهێنێت.

 

دواى داخڵکردنى لەنەخۆشخانەى واڵتەر ڕیدى سەربازى ڕۆژى (یەکشەممە)ى ڕابردوو تڕەمپ نەخۆشخانەى بەجێهێشت، ئەوەش بەهۆى بەرەوپێشچوونى دۆخى تەندروستى بەپێى وتەى پزیشکان و بەرپرسانى ئەمریکا.