ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى تورکیا ئاشکرا کرد، لەماوەى 9 مانگى ڕابردوودا بەبەهاى 10 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار شتومەک و کەرەستەى تورکی هەناردەى 6 وڵاتى دراوسێ کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى داتاکانى وەزارەتى بازرگانى تورکیا، لەماوەى 9 مانگى ڕابردوودا (سەرەتاى ئەمساڵ تا کۆتایى مانگى ئەیلول) ئاستى هەناردەى تورکیا بۆ عێراق و ئێران و یۆنان و جۆرجیا و بولگاریا گەیشتووەتە 10 ملیار و 802 ملیۆن دۆلار.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو ئاستى هەناردەى تورکیا بۆ وڵاتان ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار کەمیى کردووە و ساڵى پار بەهاى هەناردەى تورکیا 12 ملیار و 441 ملیۆن دۆلار بووە بۆ ئەو وڵاتانە.
وەزارەتى بازرگانى تورکیا ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، عێراق لەپلەى یەکەمدایە بۆ هاوردەکردنى شتومەک و کەرەستەى هەناردەکراوى تورکیا بەبەهاى 5 ملیار و 15 ملیۆن و 967 هەزار دۆلار و بەدواى ئەویشدا بولگاریا دێت کەبەهاى هەناردەکراو بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ملیارێک و 738 ملیۆن و 643 هەزار دۆلار و یۆنانیش بەبڕى ملیارێک و 241 ملیۆن و 788 هەزار دۆلار ئاستى هەناردەى تورکیا بووە بۆ ئەو وڵاتە.