گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فوئاد حسێن وردەکارى ئەو پەیامە دەخاتەڕوو کە دراوە بە بەرپرسانى ئێران 

2020.10.08 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد حسێن وردەکارى ئەو پەیامە دەخاتەڕوو کە دراوە بە بەرپرسانى ئێران 

ناس کورد- 

وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەى وڵاتانى ئەوروپاوە هەوڵى پاشگەزبوونەوەى ئەمریکایان لەبڕیارى کشانەوەى شاندە دیپلۆماتکارەکانیداوە و ئەو پەیامەشیان بەئێران گەیاندووە کە کشانەوەى ئەمریکا لەعێراق مەترسیدارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیوویەتى، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بەوە کرد،لەگەڵ وەزیرەکانى دەرەوەى وڵاتانى ڕۆژئاوادا قسەیان کردووە بۆ ئەوەى هانى ئەمریکا بدەن پاشگەزبێتەوە لەبڕیارى کشانەوەى لەعێراق بۆیە بڕیاردراوە هێرشە موشەکییەکانى سەر باڵیۆزخانەى وڵاتان لەبەغدا ڕابگیرێن و هەورەها لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا بکرێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تێگەیشتن لەگەڵ لایەنى ئەمریکادا لەبارەى دووبارە بڵاوکردنەوەى هێزەکانیەوە لەعێراقدا هەیە و بڕیارى کشانەوەى ئەو هێزانەش لەعێراق کە لەپەرلەمانەوە دەرچووە، بۆ لیژنەیەکى تەکنیکى دەگەڕێتەوە کە دواى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا پێکدەهێنرێت و ئەو لیژنەیە بڕیار لەسەر کاتى کشانەوەکە دەدات.

 

وەزیرى دەرەوەى عێراق باسى لەمەترسییەکانى کشانەوەى ئەمریکا لەعێراق کرد و رونیکردەوە "مەترسیەکانى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراقمان بۆ لایەنى ئێرانیش ڕاڤە کردووە و ئاسایشى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەعێراق کارێکى هێجگار هەستیارە بەتایبەت لەئان و ساتى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکادا و بەئامانج گرتنى کاروانى سەربازى ئەمریکاش لەڕێگەى فڕۆکەخانەى بەغداوە کارێکى هەڵەیە و گەیاندنى پەیامێکى مەترسیدارە".

 

فوئاد حسێن جەختى کردەوە، مەرجى ئەمریکا بۆ مانەوەى دیپلۆماتکارەکانى پاراستنى باڵیۆزخانەکەیەتى لەبەغدا و 20 وڵاتى تر نیگەرانى خۆیان بۆ ئەو هێرشانە دەربڕیوە و عێراقیش هەوڵى بونیادنانى پەیوەندییەکى باش لەگەڵ دراوسێکانیدا دەدات.