گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى بانکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەژارى لەجیهاندا 

2020.10.07 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى بانکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزبوونەوەى ڕێژەى هەژارى لەجیهاندا 

ناس کورد-

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی لێکەوتەکانی قەیرانی کۆرۆنا، پێشبنی دەکەن تا کۆتایی ساڵی 2020 دەیان ملیۆن کەس لەسەر ڕوی زەوی دووچاری هەژاری و نەدارییەکی زۆر سەخت ببنەوە، جەختیشکردەوە، دانیشتوانی شارەکان زیاتر ڕوبەڕوی ئەو حاڵەتە دەبنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانکی نێودەوڵەتی کەبارەگاکەی دەکەوێتە واشنتۆن پایتەختی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (7ی تشرینی یەکەمی 2020) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بۆ یەکەم جار لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا تێکڕای ڕێژەی هەژاری بەو شێوە ترسناکە لەجیهان بەرزبێتەوە".

 

ڕاشیگەیاند، "لەگەڵ دەسپێکی ساڵی داهاتوو، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەدەست هەژاری سەختەوە بناڵێنن  150 ملیۆن کەس تێپەڕ بکات، بەجۆرێک توانای ئەوەیان نابێت ڕۆژانە تەنها دوو دۆلاریش بەدەست بهێنن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەشێکی زۆر لەوکەسانەی کە پێشبینی دەکرێت دووچاری هەژاری و نەداری  ببنەوە لە دانیشتوانی شارەکانن، ڕێژەکە لە گوندەکان کەمتردەبێت".