گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگی چی لەبارەی پارتییەوە بە شاندی ئەمەریكا وت؟

2020.10.07 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی چی لەبارەی پارتییەوە بە شاندی ئەمەریكا وت؟

ناس کورد-

میدیاى فەرمى یەکێتى ناوەڕۆکى کۆبوونەوە و دیدارى لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى لەگەڵ دەیڤد کۆپلى، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى عێراق، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى هەواڵێکى میدیاى فەرمى یەکێتى لە بەشێکى کۆبوونەوەکەدا و لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی و پارتی، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: وەك یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان كە بەشداربووین لە حكومەتی هەرێم زیاد لەپێویست بەرپرسیارییەتیمان لە ئەستۆ گرتوە".

 

هاوکات هاوسەرۆکى یەکێتى وتوویەتى "بەشداریكردینیشمانلە كابینەی نۆیەم بەپێی رێككەوتنێكی ئیمزاكراو بوە و هەردوولا لەسەری رازیبووین، كە چەند خاڵێكی گرنگی لەخۆگرتوە لەوانە مەسەلەی چاكسازیی و لامەركەزیی دارایی و كارگێڕیی كە بەداخەوە تا ئێستا جێبەجێنەكراون و ئێمە لە هەوڵداین كە ئەو خاڵانە وەك خۆی جێبەجێبكرێت بۆ ئەوەی یەكێتیی ناچار نەبێت بیر لەوەبكاتەوە كە هەڵوێست وەربگرێت لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی خاڵەكانی رێككەوتنەكە".