گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە نیوەی ئەمشەوەوە باران و هەورە بروسکە ئەم شارەى کوردستان دەگرێتەوە

2020.10.07 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
لە نیوەی ئەمشەوەوە باران و هەورە بروسکە ئەم شارەى کوردستان دەگرێتەوە

ناس كورد-

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای سبەی (8ى تشرینى یەکەمى 2020) خستەڕو و هەروەها چاوەڕێ دەكرێت بارانبارینێكی كاتی لە نیوەی ئەمشەوەوە تا بەرەبەیان لەگەڵ هەورە بروسكە پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینی كردوە كە بەشێوەیەکى گشتى سبەى ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا بێت و لە ناوچە شاخاویەکان هەندیکجار بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

 

هەروەك ئەوەشی خستۆتەڕو كە سبەی خێرایی با لە سەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان (5-15) کیلومەتر لەكاتژمێرێكدا و  هەندێكجار چالاک دەبێت بۆ 25 کیلۆمەتر لەسەعاتێكدا.

 

لەلایەكی دیكەوە لاپەڕەی كەشوهەوای كوردستان لە فەیسبوك پێشبینی كردوە كە لەکاتەکانی نیوەی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی بەھۆی چالاکبوونی ھەورو رەشەبا لە ھەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی برێک باران ببارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ بێت.

 

بەگوێرەی كەشناسی لە 12 كاتژمێری رابردودا لەم ناوچانەی هەرێم بڕی باران بارین بەمجۆرە بوە:

 

 دهۆک: 0.7 ملم

 ئامێدى: 0.2 ملم

 بامەڕنێ: 0.6 ملم

 بارزان: 1.4 ملم

 کانى ماسى: 0.8 ملم