گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بڕیارێکى نوێى لەبارەى مانەوەى هێزەکانی لە عێراق و سوریا دەرکرد

2020.10.07 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بڕیارێکى نوێى لەبارەى مانەوەى هێزەکانی لە عێراق و سوریا دەرکرد

ناس کورد-

پەرلەمانی توركیا بڕیاریدا بۆ ماوەى ساڵێک ڕێپێدانی بەكارهێنانی هێزی سەربازیی سوپای وڵاتەكە لەسەر خاكی سوریا وعێراق درێژ بكاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ (7ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە " پەرلەمانی توركیا بڕیاریدا بۆ ماوەى ساڵێک ڕێپێدانی بەكارهێنانی هێزی سەربازیی سوپای وڵاتەكە لەسەر خاكی سوریا و عێراق درێژ بكاتەوە، بڕیارەکەی پەرلەمانی توركیا بە دەنگدانی كۆی ئەندام پەرلەمانەكانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی توركیا دەرچووە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو"بڕیارەکەی پەرلەمان بەمەبەستی قەڵاچۆکردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستیانەیە کە بەرژەوەندییەکانى تورکیا دەخەنە مەترسییەوە".

 

 ئەمە لە کاتێکدایە کە (6ی تشرینی یەکەمی 2020) پەرلەمانی تورکیا ڕێگەی بەحکومەتی وڵاتەکەیدا هێزی سەربازی لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە ئەرکەکانی نەتەوە یکگرتووەکان ڕەوانەی ئەفریقیا بکات".