گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ئامارى نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە [وێنە]

2020.10.07 - 21:26
ناس کورد ئامارى نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە [وێنە]

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (7ى تشرینى یەکەمى 2020) ئاماری رۆژانەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە 13 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 39 توشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانە كراون.

 

بەگوێرەی ئامارەكە هەروەها 16 توشبووی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە ئێستادا 201 توشبوو لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە ماون.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە (6ى تشرینى یەکەمى 2020)، تەندروستی سلێمانی هۆشداری دابوو كە لەڕوی كۆرۆناوە كە شارەكە "لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە، کە  پێشتر هەرگیز نەگەشتۆتە دۆخی لەو جۆرە".

 

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، (7/ى تشرینى یەکەمى 2020)، سلێمانی بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنای تیا تۆماركراوە.