گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەى وەرگرتنى خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان

2020.10.07 - 20:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەى وەرگرتنى خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان

ناس کورد-

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە، جەختیشکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا توانای لەخۆگرتنی هەڵکشانی زیاتری ژمارەی خۆێندکاران هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (7ی تشرینی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند، نەبیل کازم عبدولساحیب، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، جەختی لەوەکردووەتەوە،" زانکۆکان و پەیمانگەکانی عێراق،  ئامادەکاریی تەواویان بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ئامادەیی ئەمساڵی خوێندنیان کردووە".

 

ئاماژە بەوەشکردووە "دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتەکەی توانای لەخۆگرتنی هەموو خوێندکارانی هەیە، ئەگەر ئەو ژمارەیەش لەساڵانی ڕابردوو زیاتر بێت، تێکەڵکردنی خوێندنی ئەلکترۆنی لەگەڵ خۆێندنی ناو هەوڵەکان زیاتر پەرەی بە توانای ناوەندەکانی خوێندن داوە لەخۆگرتنی ژمارەی زیاتر لەخوێندکاران".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری خۆێندنی باڵا داوای کردووە،" بایەخی زیاتر بدرێت بە ئاستی زانستی و بەهرەکانی خۆیندکارانی کۆڵێژەکانی پزیشکی و پەیمانەگەکانی تەندروستی".

 

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزیری خوێندنی باڵا بەپێویستی زانیوە بەزووترین کات پێدوایستی تاقیگەکان لەزانکۆکان و پەیمانگەکاندا دابین بکرێت و گرنگی بدرێت بە ژێرخان و ژینگەی سەوزایی لە ناوەندەکانی خوێندندا".

 

هەروەها جەختیشی کردووە کە دەبێت گرنگی بدرێت بە دەوڵەمەندکردنی توێژینەوە زانستییەکان و پەرە بدرێت بەسەکۆ ئەڵکترۆنییەکان بۆئەوەی بتوانرێت لەڕێگەیەوە پەیوەندی نەپساو لەگەڵ ناوەند و زانکۆجیهانییەکان دروست بکرێت.