گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیرەی توركی دابەزینى زیاترى تۆماركرد

2020.10.07 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
لیرەی توركی دابەزینى زیاترى تۆماركرد

ناس كورد-

لیرەی توركی دابەزینى نوێی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد، ئەوەش لەسایەی نیگەرانی وەبەرهێنەران لە ئەگەری سزای ئەمریكا و پەیوەندی گرژی توركیا لەگەڵ ئەوروپا و شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یەك دۆلار (7ى تشرینى یەکەمى 2020)، بەرامبەر بە 7.8850 لیرە مامەڵەی پێوەكراوە لەكاتێكدا ئێوارەی دوێنی بە 7.8050 بووە.

 

دوای ئەوەی ئێوارەی رابردو بڵاوكرایەوە كە ئەنقەرە بەمنزیكانە دەست بە تاقیكردنەوەی سیستمی ئێس400ی روسی دەكات، لە توركیا نیگەرانییەكان سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاوە سەریانهەڵدایەوە.

 

هەروەك گرژی لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپی بەردەوامە سەبارەت بە كێشەی گەڕان و پشكنینەكانی توركیا لەنێو ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست بۆ وزە.

 

بەهۆی نیگەرانییەكان لەبارەی كەمبونەوەی یەدەگی نەختینەی بیانی لە بانكی ناوەندی توركیا و چەند هۆكارێكی تر، ئەمساڵ لیرەی توركی لەسەدا 24ی بەهای خۆی لە دەستداوە.