گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایى ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچە بڵاوکردەوە

2020.10.07 - 18:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچە بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى عێراق ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلوولى 2020ى فەرمانبەران بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ بەشێکى زۆر لە وەزارەت و فەرمانگەکان مووچەیان وەرگرتووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دارایی عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، میکانزمی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆران ڕاگەیەندراوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە "ئەمڕۆ( 7ی تشرینی یەکەمی 2020)  بەشێکی زۆری وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی حکومەت تەمویلیان ڕەوانە کراوە بەمەبەستی پێدانی موچەی فەرمانبەرەکانیان".

 

هاوکات هەردوو بانکى ڕەشید و ڕافیدەین لە دوو ڕاگەیەندراوى جیاوازدا پشوى سبەینێ (پێنجشەممە)ى بانکەکانیان هەڵوەشاندەوە و داوایان لە لقەکانیان کرد کە دەوام بکەن بۆ بەردەوامبوون لە دابەشکردنى مووچە.