گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێک لە لیژنەى لێکۆلینەوە لە بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکان

2020.10.07 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە لیژنەى لێکۆلینەوە لە بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەکان

ناس کورد- 

ليوا يەحيا ڕەسوڵ وتەبێژى هێزە چەكدارەكانى عێراق ڕايگەياند، ليژنەى لێكۆڵينەوە لە كێشە ئەمنيەكان كە ئاسايشى عێراق دەكەنە ئامانج، چەند بڕيارێك سەبارەت بە بەئامانجگرتنى نێردە دبلۆماسيەكان دەردەكات، سەرۆك وەزيرانيش سەرپەرشتى كارى ليژنەكە دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ليوا يەحيا ڕەسوڵ بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتوە، ئەو ليژنەيەى لێكۆڵينەوەى لە كێشە ئەمنيەكان كردوە كۆدەبێتەوە و چەند بڕيارێك دەردەكات و دەگاتە ئەنجامى باش و ئەرێنى سەبارەت بە بەئامانجگرتنى باڵيۆزخانە و نێردە دبلۆماسيەكان و ئاسايشى نيشتمانى.

 

وتيىشى، فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق سەرپەرشتى كارى ليژنەكە دەكات كە لە سەركردە سەربازى و هەواڵگريەكان پێكهاتوون.

 

(7ى تشرینى یەکەمى 2020) نوسينگەى ڕاگەياندنى سەرۆك وەزيرانى عێراق بڵاويكردەوە، كازمى سەرۆكايەتى يەكەم كۆبونەوەى ليژنەكەى كردوە و وتويەتى "ئەم ليژنەيە لە دەزگا ئەمنيەكان و ليژنەى ئاسايشى و بەرگرى پەرلەمانى عێراق پێكهێنراوە، بەڵام نوێنەرايەتى يەكگرتويى نيشتمانى دەكات".

 

ئەوەشى ڕونكردبوەوە، ليژنەكە دەستكراوەيە بۆ دەستكەوتنى هەر زانياريەك كە لەهەر لايەنێكى داوا دەكات، چاوەڕوانى ئەوەين ئەنجامەكان لە كاتى دياريكراودا بەردەست بن و هاوكار دەبێت لە چەسپاندنى هەيبەتى دەوڵەت و دامەزراوە سەربازيەكان و پيشەييان، جەختیشى كردبوەوە"جگە لە دەوڵەت كەس بڕيارى شەڕ و ئاشتى بەدەست نييە".