ناس کورد-
له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ربه دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆماریيهكان و ناوبردنی به "توتکەی پوتین"، سەرۆکی روسیا هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند، ئەو قسەیە رۆشنبیری سیاسی بایدن دەردەخات و ئاماژەیەکە بۆهێزوهەژمونی ڕوسیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا(7ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بە داوادچوونی بۆ کردووە له‌باره‌ی ناوبردنی تره‌مپ به "توتكهی پوتین" رایگه‌یاند، " بایدن بەو قسەیەی کە کردوویەتی بە باشی ئاستی ڕۆشنبیری سیاسی خۆی دەرخست، ئه‌و جۆره لێدوانانه پێگه‌ی ڕوسیا به‌رزده‌كاته‌وه، چونكه باس له كاریگه‌ریی و هێزی خۆی ده‌كات".
پۆتین ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە ئەمریکا ڕوودەدات هیچ پەیوەندییەکی بە ڕوسیاوە نییە، کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە خۆیان دەتوانن کێشەکانى نێوانیان چارەسەر بکەن بەو شێوەیەی کە خۆیان پێیان باشە، ئێمە لەگەڵ هه‌ر سه‌رۆكێكی داهاتووی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ین یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه گه‌لی ئه‌مریكا متمانه‌ی پێده‌به‌خشێت".
سەرۆکی ڕوسیا وتوشیەتی "كاتێك كه‌سێك هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكی ئێستای ده‌وڵه‌ت ڕیسوا بکات، له‌بری ئه‌وه‌ی شکستی پێبهێنێت پێگه‌كه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه و زیاتر بەرزیدەکاتەوە".
ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردوو له‌میانه‌ی به‌ڕێوەچوونی دیبه‌یتێکی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جۆ بایدن كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، بایدن تره‌مپی به "توتکەی پوتین" ناوبرد.