گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ ڤاكیسنەكە دوو مانگی دیكە دوادەكەوێت ’ترەمپ هاتە دەنگ’

2020.10.07 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ ڤاكیسنەكە دوو مانگی دیكە دوادەكەوێت ’ترەمپ هاتە دەنگ’

ناس كورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، سەرکۆنەى رێسا توندەكانی فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی وڵاتەكەی دەكات لەبارەی رەزامەندیدان لەسەر هەر ڤاكسینێك بۆ كۆرۆنا، بەو هۆیەوە قورسە بەر لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا لە 3ی تشرینی دووەم، مۆڵەت بە هیچ ڤاكسینێك بدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ترەمپ لە تویتێكدا (7ى تشرینى یەکەمى 2020)، رایگەیاند، ئەو رێسا نوێیانە، رەزامەندیدان لەسەر هەر ڤاكسینێك بەر لە رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی قورستر دەكەن و ئەوەشی بە "هێرشێكی سیاسی نوێ" ناوبردوە.

 

بەگوێرەی رێسا نوێكانی فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا، بەرهەمهێنەرانی ڤاكسینەكان پێویستە لانیكەم دوو مانگی دیكە چاوەڕێ بكەن بۆ بەكارهێنانی دوا جورعەی ڤاكیسینەكەیان لە قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوەكاندا.

 

لە ئێستادا لە ئەمریكا تاقیكردنەوەی سێ ڤاكسین بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەگوێرەی رێساكانی فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەو وڵاتە دەبێت ڤاكیسنەكان لانیكەم كارایی لەسەدا 50 نیشان بدەن بۆ رێگری لە ڤایرۆسەكە.