ناس کورد-
چوار ئەندامى کوردى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنن، هه‌ندێك جار به بیانووی نه‌گونجاو دەسەڵاتدارانى هەرێم "رێگری دەکەن" له گه‌یشتنی هاوكاریی ته‌ندروستی لە عێراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پەرلەمانتارانە (7 تشرینى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، "كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سەڵات له هه‌رێمی كوردستان چ لە كه‌رتی ته‌ندروستی بەتایبەتی و ژیان و گوزه‌رانی هاوونیشتیمانان و دابینكردنی قوتی ڕۆژانه‌یان بەگشتی، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنایه له پارێزگای سلێمانی".
دەقى ڕاگەیەنراوەکە:
وه‌ك هه‌موان ئاگادارن كه له‌به‌رواری 21/9/2020 وه تاكو ئه‌مڕۆ لە پارێزگای سلێمانی رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌نه‌خۆشیی كۆرۆنا گه‌یشتۆته پله‌ی یه‌كه‌م و ئاستێكی مه‌ترسیداری تۆماركردووه و هەندێکجار رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌پێش هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه‌یه به به‌غدادی پایته‌ختیشه‌وه.
ئێمه ده‌زانین كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سەڵات له هه‌رێمی كوردستان چ لە كه‌رتی ته‌ندروستی بەتایبەتی و ژیان و گوزه‌رانی هاوونیشتیمانان و دابین كردنی قوتی رۆژانه‌یان بەگشتی، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای كۆرۆنایه له پارێزگای سلێمانی. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو هه‌ندێك جار به بیانووی نه‌گونجاو رێگریش ده‌كه‌ن له گه‌یشتنی هاوكاریی ته‌ندروستی لەعیراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی.
ئێمه له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ پارێزگار و ده‌زگا ته‌ندروستیه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ زانینی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی په‌تای كۆرۆنا و داواشمان لێكردون كه زانیاری ته‌واومان لەوبارەیە پێبده‌ن.
وه‌ك نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندیكردن به وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان له حكومه‌تی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كه‌موكورتیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن و رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان له مردن. داوا له په‌رله‌مانی كوردستان و داواكاری گشتیش ده‌كه‌ین كه به‌دواداچوون بۆ كه‌موكورتیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌رگیرین له‌گه‌ڵ دهسەڵاتێكی نابه‌رپرسیار له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به ژیانی هاووڵاتیان، به‌ڵام داواتان لێده‌كه‌ین كه هه‌رچی زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خۆشه‌ویستانتان و سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیان.
خوای گه‌وره هه‌موولایه‌ك بپارێزێت.
وێنەیەک بۆ:
په‌رله‌مانی كوردستان
داواكاری گشتی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی – حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان
پارێزگاری سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
پەرلەمانتاران:-
* رێزان شێخ دلێر
* د. موسەنا ئەمین
* د. یوسف محمد
* د. رێبوار کریم
بەڕێوەبەراتی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری توند دەدات کە سلێمانی لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە و پێشتر هەرگیز نەگەیشتووەتە دۆخی لەوجۆرە، دەشڵێت، ئەگەر هەمووان هەوڵی تێپەڕاندنی دۆخەکە نەدەن، هەموو ماڵێک ئازاری کۆرۆنای پێدەگات.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی (6ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: "گیانلەدەستدانی 15 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوو نیشانەی مەترسیداری دۆخەکەیە."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "شاری سلێمانی لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە، کە پێشتر هەرگیز نەگەشتووینەتە دۆخی لەم جۆرە، هیوادارین بە هەموو لایەک هەوڵ بدەین بە زووترین کات ئەم دۆخە تێپەرێنین، گەر نا دۆخەکە بە شێوەیەک دەبێت هەموو ماڵێک ئازاری کۆرۆنای پێ دەگات."
لەدوای زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای دەکات، هیچ پلانێکیان نییە بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتۆچۆ، چونکە "بەوە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکرێت،" داواش لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکمان نییە بۆ جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ و داواشمان نەکردووە، چونکە پێمانوایە بە کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ ناتوانین کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین."
وتیشی: "پلانی ئێمە بح ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، دوو ڕیگەیە یەکێکیان، خۆپارێزی خەڵکە، دووەمیان ئامادەکردن و ئامادەسازی دامودەزگاکانی تەندروستییە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی تەندروستییان خراپە چارەسەر بکرێن."
زیاتر بخوێنەوە: تەندروستى سلێمانى سێ هۆکار بۆ هەڵکشانى ئامارى مردن دیاریدەکات
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: "هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون ئەوەیە کە هاووڵاتیان لەئێستادا زۆر بەکەمی خۆیان دەپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن."
جەختیشیکردەوە: " تاکە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، خۆپارێزییە، بۆیە ئێمە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، وەک پێشتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان بپارێزن."
زیاتر بخوێنەوە: تەندروستیی سلێمانى ’’زەنگى مەترسی’’ لێ دەدات
زیاتر بخوێنەوە: ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. سلێمانی و دهۆک زۆرترین ژمارەی مردنیان هەیە
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی توشبوونی ڕۆژانەی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی زیادی کردووە و هەر دوێنێ دووشەممەش، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دا و ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج ڕۆژدا 40 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.