کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پاشای تایلەند هاوسەرگیری لەگەڵ جێگری سەرۆکى پاسەوانە تایبەتەکانى خۆیدا کرد و نازناوی شاژنی پێ بەخشی. بەپێی ڕاگەیەندراوێکى کۆشکی پاشایەتى تایلەند، دوێنێ چوارشەممە (1ی ئایاری 2019)، مەها ڤاجیرالۆنگکۆرنی تەمەن 66 ساڵ هاوسەرگیری لەگەڵ جەنەڕاڵ سوسیدای تەمەن 40 ساڵ کردووە و نازناوی شاژنی پێبەخشراوە و لەئێستادا یەکێکە لە خێزانى شاهانە." ڕاگەیاندنی هاوسەرگیرییەکە پێش چەند رۆژێک لە دەستبەکاربوونی ماها وەک پاشای تایلەند ئاشکرا کرا، ماها پێشتر سێجار هاوسەرگیریی کردووە و جیابووەتەوە و لەئێستادا حەوت منداڵی هەیە.