گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمترین مانگ دیاری کرا

پلەى گەرماى زەوى ئاستێکی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمار کرد

2020.10.07 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
پلەى گەرماى زەوى ئاستێکی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمار کرد

ناس کورد-

ئاژانسى ئەوروپى بۆ چاودێرى کەشوهەوا، مانگى ڕابردووى وەک گەرمترین مانگى دیاری کرد لە مێژوودا کە لەو مانگەدا تۆمارکرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسى فرانس پرێس (7ی تشرینی یەکەمی 2020)، ڕەنگە ئەمساڵ سەرجەم ژمارە پێوانەییەکان بشکێنێت و وەک گەرمترین ساڵ دیاریبکرێت.

 

باس لەوەشکراوە، لەماوەى نێوان تشرینى یەکەمى 2019 بۆ ئەیلولى 2020، رێژەى مامناوەندى پلەى گەرما 1,28 زیاتر بووە لەپلەى گەرماى پێش چەرخى پیشەسازى.

 

بەپێی ئاژانسەکە، ئەم پێنج ساڵەى دوایی بەرزترین پلەى گەرمایان بەخۆوە بینیوە، بەڵام رێژەى مامناوەندى گەرما لەمساڵدا ئاماژەیە بۆ مەترسی نزیکبوونەوەى هەسارەى زەوى لەو ئاستەى کە رێککەوتنى پاریس دیاریکردووە کە لەژێر 1,5 پلەدا بمێنێتەوە و لە خراپترین دۆخدا لەژێر دوو پلەدا بێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، مانگى ئەیلولى ئەمساڵ 0,05 پلەى گەرمى زیاتر تۆمارکردووە لە ئەیلولى 2019 ئەوەش تا ئێستا بەرزترین پلەیە لەو مانگەدا تۆمارکرابێت، واتە 0,63 پلە لەسەرووى رێژەى مامناوەندى نێوان 1981-2020 .