گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی چی بە شاندەکەى کۆمەڵ وتووە لەبارەى موچەى هەرێم؟

2020.10.07 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی چی بە شاندەکەى کۆمەڵ وتووە لەبارەى موچەى هەرێم؟

ناس كورد-

ئەندامێکى شاندى کۆمەڵى ئیسلامى بۆ بەغدا ڕایدەگەیەنێت، کازمى هیچ کاتێکى دیارینەکردووە بۆ ڕەوانەکردنى بەشە موچەى فەرمانبەران بەڵام دڵنیايى ڕەوانەکردنیداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان کە ئێستا بەسەردانێکى سیاسی لەگەڵ ئەمیرى حزبەکەیدا لە بەغدایە تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند، "زۆر پرسمان لەبارەى هەرێم و ناوەندەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا تاوتوێ کردووە و لەبارەى موچەى فەرمانبەرانەوە کازمى وتوویەتى ناتوانم کاتێکى دیاریکراو بۆ ڕەوانەکردنى بەشە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیاریبکەم بەڵام هەوڵى ناردن و چارەسەرکردنى دەدەم".

 

وتیشى کازمى باسى لەوە کردووە کە عێراق بە دۆخێکی خراپی داراییدا تێدەپەڕێت کە دەرەنجامی کەڵەکەبووی گەندەڵیی ساڵانی ڕابردووە، ئەوان  بەرپرسن لە چاککردن و هەنگاوەکانیشيان بەو ئاراستەیەدا دەستپێکردووە و هەوڵ دەدەن هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازیی سەیر بکەن.

 

وەزارەتى دارایی عێراق پاش ماوەیەک دواکەوتن (7 تشرینى یەکەمى 2020) دەستیکرد بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران، بەڵام هێشتا دیار نییە کەى پارەى موچە رەوانەى هەرێم دەکات.

 

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق (7 تشرینى یەکەمى 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، چاوەڕواندەکرێت تا عێراق موچەى تەواوى فەرمانبەرانى دابەشنەکات کە ئەمڕۆ دەستیپێکردووە، 320 ملیارەکەى هەرێم نەنێرێت.

 

وتیشى "پێشبینیدەکرێت دابەشکردنى موچە لە عێراق هەفتەیەک بخایەنێت و هەفتەى داهاتوو پارەکە رەوانەى هەرێم بکرێت".

 

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە موچەى مانگی دواخراوی ئەیلولی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابەشدەکرێت.