گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دروستکرنى پردێک لە کوەیت ڕێگایەکى 90 خولەکى کورت دەکاتەوە بۆ 30 خولەک

2019.05.02 - 14:14
دروستکرنى پردێک لە کوەیت ڕێگایەکى 90 خولەکى کورت دەکاتەوە بۆ 30 خولەک
ناس كورد- لە وڵاتی كوەیت پردێكی دەریایی بە درێژایی 36 كم لە سەر كەنداو دروستدەكرێت، کە بە چوارەم درێژترین ئەو پردانەی جیهان دادەندرێت کە لە دەریاکاندا دروستکرابن. . ئەو پردەى ناوى جابر ئەحمەد سوباحى لێنراوە، کە میری پێشوترى کوەیت بووە و لە ساڵی 2006 كۆچی دوایی كردووە. . پردە نوێکەى کوەیت دووری نێوان پایتەختی وڵاتی كوەیت و ناوچەكانی باكوری ئەو وڵاتە كورت دەكاتەوە، بە جۆرێک ڕێگاییەکى 90 خولەکى دەگۆڕێت بۆ 30 خولەک. . تێچووی پردەكە 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە، میدیاکانى ئەو وڵاتەش بە گرنگەوە باس لەو پردە دەکەن و ڕایانگەیاندووە، لە ڕووی ئابورییەوە گرنگییەكی زۆری هەیە و دەبێتە پاڵپشت بۆ ئەو پرۆژە ستراتیژییەی كە وڵاتی كوەیت بەنیازە تا ساڵی 2035 لە ناوچەكانی باكوری ئەو وڵاتە ئەنجامیبدات، كە دەبێتە هۆكاری بە دەستهێنانی 100 ملیار دۆلار. . .